AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٥ ١٢:١٩

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی: ئابووری ئێران نەڕووخاوە و ناشڕووخێت

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی: ئابووری ئێران نەڕووخاوە و ناشڕووخێت

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەکان سەبارەت بە داڕمانی ئابووری ئێران وتی: نابێ بگوترێ ئابووریی ئێمە داڕما؛ ئابووری ئێران نەڕووخاوە و ناڕوخێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی بە ئاماژە بە کێشەی بژێوی خەڵک وتی: واقیعی سفرەی گەل بۆ هەموومان ڕوونە. خانەنشینان و کرێکاران و فەرمانبەران و هەموو خەڵکی ئازیز لەژێر فشاری هەڵاوسان و گرانی نرخدان. وتیشی: هەروەها ڕۆژانە چاودێری نرخەکان و ئامارەکان دەکەین و ئاگاداری ئەو سەختییانەین کە خەڵک ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان، وتیشی: هۆکاری گرانبوونی نرخەکان لە کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ نوێنەران ڕوونکرایەوە و زۆرێک لەو پرس و پرسیارانەی کە لەم دۆخەی ئێستادا ڕوویانداوە پێشتر ڕوونکراونەتەوە. لە چوارچێوەی شەڕی ئابووریدا ناتوانرێت هەندێک بابەت لە بۆ ڕای گشتی بوروژێنرێن، بەڵام ئەمە بە مانای کەمتەرخەمی لە بەرپرسیارێتیەکان نییە.
هەروەها بانگەشەکانی سەبارەت بە داڕمانی ئابووری ئێرانی ڕەت کردەوە و جەختی کرد: نابێ بگوترێ ئابووریی ئێمە داڕماوە؛ ئابووری ئێران نەڕووخاوە و ناڕووخێت.

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی بە ئاماژە بە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە ئابوورییەکان ڕایگەیاند: دوژمنان هەوڵیان دا سیستەمی بڕیاردانی ئابووری وڵات پەکبخەن، بەڵام ئێمە ژووری ئۆپەراسیۆنی شەڕی ئابووریمان دەستپێکرد و زیاتر لە ٢٦٠ بڕیارمان لە حکومەت و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی پەسەند کرد بۆ بەڕێوەبردنی دۆخەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشانەی کە بەهۆی ئەم شەڕەوە دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم ڕێکارانە بە ئامانجی بەڕێوەبردنی کورتهێنانی بودجە کە بەسەر وڵاتدا سەپێنراوە، ئاسانکاری بازرگانی، دابینکردنی ئەگەری هاوردەکردنی کاڵاکان، هەروەها پلانێکی حەوت لایەنەمان داڕشتووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستا، کە بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان، ئاسانکاری بازرگانی، ئاسانکاری بەرهەمهێنان، ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنان، کەرتی وزە، ئاوەدانکردنەوە، و بژێوی ژیانی خەڵک".

News ID 60690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha